شۆك…كاتی پشكنینی رۆناڵدۆ له یانهی یۆڤانتۆس ئاشكرا كرا.

پێگەی سپۆرت میدیاسێتی بە ناوبانگی ئیتاڵی کاتی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی رۆناڵدۆی لە یانەی یۆڤانتۆس بڵاو کردۆتەوەو ئاشکرای کردووەو لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە دەکرێت.”
بەپێی هەواڵی پێگهكه، خۆرخێ میندێزی بیرکاری رۆناڵدۆ بەڵێنی بە یانەی یۆڤانتۆس داوە رۆژی سێ شەممە 10ی7ی2018 رۆناڵدۆ لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا کە بارەگای یانەی یۆڤانتۆسی لێیە، پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە بکرێت و یانەی یۆڤانتۆس بەرەسمی هێنانی رابگەیەنێت.”
هەروەها ئەنێلی سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆسیش هەر ئەمڕۆ بە پێگەی کاڵچیۆ میرکاتۆی راگەیاندووە گرێبەستی رۆناڵدۆ بەمزوانە رادەگەیەنرێت و یەکلایی دەبێتەوە.
بەقسەی رۆژنامەکانیش گرێبەستە نوێیەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بۆ چوار ساڵەو بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیەو ساڵانە ٣٠ ملیۆن یۆرۆش بە کریستیانۆ دەدرێت.”