پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له باره‌ی رێگای هه‌ولێر-كۆیه بڕیارێكی ده‌ركرد.
پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ریگای هاتوچۆكان بۆ سه‌ر رێگای هه‌ولێر-كۆیه، و درووستبوونی قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر هاتوچۆی كۆیه بڕیاری دا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له رۆژدا بۆ بارهه‌ڵگره‌كان.”
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی كۆیە، ھاتووچۆی بارھەڵگرەكان لە رێگەی نێوان ھەولێر- كۆیە، و كۆیە- كەركووك، لە كاتژمێر 6ی بەیانی تاوەكو 8ی ئێوارە قەدەخەدەكرێت و ئامانج لەم بڕیارەش كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی و رووداوی ھاتووچۆیە لەو دوو رێگایە.”
بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەھاوبەشی ھەردوو كارگێڕی قەزای كۆیە و ھەولێر دراوە.