عێراق هاوشێوه‌ی توركیا و ئازه‌باینجان كۆمه‌كی دارایی ئێران ده‌كه‌ن

سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران به‌های دراوی ئێرانی دارماند،حاڵی حازردا ئێران به‌ شه‌ڕو ململانێی سیاسی سه‌خته‌وه‌ گیرۆده‌ بووه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ كێشه‌كانی ناو یه‌مه‌ن و سوریا و عێراق و لوبنان تێوه‌گلاوه‌ ،به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ خه‌رجی بریكاره‌كانی له‌ ناو عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن خه‌رج كردووه‌ .
ئێستا بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوەکەی و کەمکردنەوەی زیانەکانی قەیرانی دارایی، ئێران لەگەڵ وڵاتانی عێراق، ئازەربایجان، تورکیا و رووسیا رێک کەوتووە لەسەر ئەنجامدانی مامەڵەکانی نێوانیان بە دراوەکانی یەکتر لەبری دۆلار.
 
وەلیوڵڵا سەیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی دارایی تورکیا رێک کەوتووین لەسەر کردنەوەی چەند هەژمارێکی بانکیی بازرگانیی له‌ نێوانیانماندا.
 
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی 5+1، ئەمریکا چەندین سزای ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاند، کە کاریگەرترینیان بریتییە لە رێگرتن لە فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە و سزایەکی قوەرسیشی بۆ ئەو وڵاتە داناوە، کە مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئێران دەکات.
Back to top button