پۆتین بانگێشتی ستانسیلاڤ چیرچیسۆڤی بۆ كرملین ده‌كات

شەوی شەممەی ڕابردوو٧ی٧ی٢٠١٨ هەڵبژاردەی رووسیا و کڕواتیا رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەڕەوە (پاناڵتی)دا، هەڵبژاردەی کڕواتیا سەرکەوت و چووە قۆناغی چارێگی کۆتایی و بەمەش هەڵبژاردەی رووسیا لەسەر خاکی خۆی، لە مۆندیال دەرکرا.
 
ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٨ی٧ی٢٠١٨ دیمیتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) رایگەیاند:” ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی وڵات دوای یارییەکە، بانگهێشتی ستانسیلاڤ چیرچیسۆڤی راهێنەری هەڵبژاردەی ڕوسیای کردووە بۆ قسه‌كردن و گفتوگۆ له‌باره‌ی هۆكاری دۆڕاندنیان له‌ مۆندیالی ٢٠١٨”.
 
لە میانی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی جامی جیھانی ٢٠١٨ی رووسیادا، یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و رووسیا بە ئەنجامی ١-١ کۆتاییھات ،لە دوای تەواوبوونی کاتی ئاسایی و زیادکراوی یارییەکە، ھەردوو ھەڵبژاردەکە بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون و یارییەکە چووە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە.
 
لە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوەدا هەڵبژاردەی رووسیا بە ئەنجامی ٤-٣ سەرکەوت بۆ قۆناغی ھەشت و ئیسپانیش ماڵئاوایی لە جامی جیهانی ٢٠١٨ کرد،به‌ڵام شه‌وی شه‌ممه‌ی ڕابردوو یاری نیوان روسیا و كرواتیا ٢-٢ كۆتایی هات و هه‌ردوو هه‌لبژارده‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی (په‌ناڵتی ) ٣-٤ روسیا له‌به‌رامبه‌ر كرواتیا دۆڕاو به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیا له‌ مۆندیال كرایه‌ده‌ره‌وه‌ .
Back to top button