راپۆرته‌كه‌ی گۆران خۆی له‌قه‌ره‌ی ٢٥٠ هه‌زار دۆلاره‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌دا

ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی موڵك و ماڵ و دارایی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ لایه‌ن كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ نیگه‌رانی به‌ دوای خۆیدا هێناو چه‌ند سه‌ركرده‌و هه‌ڵسوراوێكی ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ی هێنایه‌ ده‌نگ و بێده‌نگیان شكاند وهه‌رچه‌نده‌ به‌شێكیان به‌رگرییان كرد به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تریان هۆشداری توندیان دایه‌ كوره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مولك و ماڵی گۆڕاندا .
 
ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بزووتنەوەی گۆڕان له‌ ڕێگه‌ی میدیای فه‌رمییه‌وه‌ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرچاوەکانی داهاتی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئاشکرا کرد کە سەرەتا ١٠ ملیۆن دۆلار بووە و لەلایەن جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بە نەوشیروان مستەفا دراوە، بەشێکی دیکەی داهاتی گۆڕان بەپێی راپۆرتەکەی میدیای فەرمیی حزبەکە، هاوکاری و کۆمەککردنی کەسانی سەرمایەدار و لایەنگرانی گۆڕان بووە، هەروەها لە ٢٠١١ تاوەکوو ٢٠١٤ گۆڕان بڕی ٥٩٥ ملیۆن دیناری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، جگە لە وەرگرتنی پارە لە پەرلەمانتاران و تیمی گۆڕان لەنێو حکوومەت، بەپێی ڕاپۆرتەکەی میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆران .
 
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەو ڕاپۆرتەداكه‌ له‌ میدیایی فه‌رمی گۆرانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رچاوه‌كانی داهاتی گۆران بلاویكرده‌وه‌ خۆی لە ئاشکراکردنی ئەو ٢٥٠ هەزار دۆلارە دزیوەتەوە کە مانگانە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی وەرگرتووە.
 
لای خۆیه‌وه‌ عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان کە ئێستا هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی باڵە ناڕازییەکەی گۆڕان چڕکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە دوای ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی، ”25 دەفتەر دۆلار“ی مانگانە لەلایەن یەکێتییەوە بە گۆڕان دراوە. عەلی حەمە ساڵح دەڵێ: ”قادری حاجی عەلی و ئاواتی شێخ جەناب ئاگاداری وردەکارییەکانن“. بەڵام بە گوتەی عه‌لی حه‌مه‌ صاڵح دوای ئه‌وه‌ی گۆران قسه‌ له‌سه‌ر ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات چیتر ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌دراوه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌كه‌و ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی نێوانیشیان هه‌ڵپه‌سێردراوه‌ .
 
سه‌رباری ئه‌وه‌ی گۆڕان لە ڕاپۆرتەکەیدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار قەرزارە، بەڵام لە مانگی ئابی ٢٠١٦ە و لە گەرمەی قەیرانی داراییدا، لەگەڵ فارووقی مەلا مستەفا، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی فارووق، کارگەی چیمەنتۆی (گاسن)یان دامەزراندووە و پشکی کۆمپانیای (وشە)ی گۆڕان لەو کارگەیەدا ١٥% بووە. لەمبارەیەشەوە میدیای گۆڕان لەو ڕاپۆرتە داراییەی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی داوە کە لە سەرەتای ٢٠١٨دا، بڕی٢ ملیۆن دۆلاری داهاتیان لە ڕێگەی کارگەکەوە دەست کەوتووە.
Back to top button