له رۆژی عاشورادا مامۆستایان په‌نا بۆ حه‌سه‌ن و حسێن ده‌به‌ن
خواكوڕك
ئه‌مرۆ 12/10/2016 گردبوونه‌وه خۆنیشاندان بۆ داۆاكردنی مووچه له چه‌ند شوێنێك ئه‌نامدرا، به‌ڵام جیاواز له خۆپیشاندانه‌كان دروشمی به‌ڵێ بۆ عێراق له خۆپیشاندانه‌كه‌ی كۆیه به‌رزكرایه‌وه.
مامۆستایانی كۆیه هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی سینگ كوتین و قوڕپێوانی شیعه كه ناسراوه به رۆژی عاشورا، دروشمی به‌ڵی بۆ عێراق به‌رزكرایه‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و حیدر عه‌بادی كراوه بۆ خاتری حه‌سه‌ن و حسێن مووچه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
ماوه‌ی دوو ساڵه حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌ناو باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتیه‌وه (وه‌ك له به‌یاننامه‌كانی باڵی ناوه‌ندی بڕیار ئاماژه‌ی بۆ كراوه) مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستانی بڕێوه وه‌ك سزایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌شه سیاسیه سه‌ربه‌خۆیه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی لێده‌كات.