به‌هۆی سه‌ره‌رۆیی و په‌لاماردانی په‌كه‌كه‌وه نوێنه‌رانی بناری قه‌ندیل سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌هۆی پەكەكەوه توركیا به‌رده‌وامه له تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییه‌كانی قه‌زای سۆران و شاره‌دێی شێروان و بتوێن و گوندنشینه‌كانی بناری قه‌ندیل ،تائێستا به هۆی پەكەكەوە، لە كۆی ٧٢ گوندی ناوچەكە، تەنیا ١٨گوند ئاوەدان كراونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨-٧-٢٠١٨ کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی بناری قەندیل بە نوێنەرایەتی تەواوی گوندەکانی ئەو سنوورە سەردانی پەرمانی کوردستانیان کرد و لەبارەی هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا داوای هەڵوێستیان لە پەرلەمان کرد.
شێخ عومەر بەرگرکەیی، یەکێک لە نوێنەرانی گوندەکانی بناری قەندیل لەپهرلهمانی كوردستان ڕاگەیاند: “ئێمە نزیکەی ١٢ کەس وەکوو نوینەرایەتیی ٦٣ گوندی بناری قەندیل، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاووڵاتیانی ئەو سنوورە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانی کوردستان‌مان کرد و پەیامی خەڵکمان گەیاندە پەرلەمان”.
شێخ عومەر بەرگرکەیی راشیگه‌یاند: “توانیمان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرمان، کۆ ببینەوەو ئەو یادداشتەی کە ئامادەمان کردبوو پێشکەشیان بکەین و ئەوانیش لای خۆیانەوە بەڵێنیی ئەوەیان پێداین کە هەریەک لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی حکوومەتی لێ ئاگادار بکاتەوە”.
شێخ عومەر، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد داواکاری و پەیامی خەڵکی ئەو گوندانە ئەوەیە کە پەرلەمانی کوردستان لەسەر هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان و ئەو بۆردومانە چڕەی دەیکاتە سەر ناوچەکەمان هەڵوێستێکی هەبێت.