عهلی حوسێن :ههندێك لایهن پێیان خۆشه ههلبژاردن دوابخرێت بهڵام پارتی پێداگره له ئهنجامدانی ههڵبژاردن
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دەڵێ، ھەموو ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە و، ھیچ باسێك بۆ دواخستنی نییە.
عەلی حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی، ڕایگەیاند: “سەرۆكایەتیی حكوومەت كاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاری كردووە و كۆمسیۆنیش ئامادەكاریی كردووە، هەروەها قۆناغی ھاوپەیمانەتی تەواو بووە و ئێستا كار دەكرێت بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان و، تا ئێستایش ھیچ ئاماژەك نییە ئەو ھەڵبژاردنە دوا بخرێت”.
ئەندامهكهی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی ڕاشیگهیاند: “ڕەنگە لە كۆبوونەوەكاندا ھەندێك لایەن پێیان خۆش بووبێت ئەو ھەڵبژاردنە دوا بخرێت، بەڵام پارتی پێداگری دەكات ئەو ھەڵبژاردنە لە كاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و، ئێمەیش ھیچی فەرمیمان بۆ دواخستنی پرۆسەكە بە دەست نەگەیەشتووە”.
عهلی حوسێن گووتیشی: “ھەندێك لایەن لە كۆبوونەوەی لایەنەكان و لە پەرلەمانیش داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچی فەرمی نییە و ھەڵبژاردنەكە لە كاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.”
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەرێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆن ھەموو ئامادەكارییەكی كردووە.