عه‌لی عه‌ونی :پارتی ١٠٠ كاندیدی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پێش ٢مانگ بڕیاری دا ڕێككەوتی ٣٠ی ئەیلوول ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و، ھێشتایش لەگەڵ ئەوەی وادەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەواو بووە، بەڵام ھیچ ڕۆژێكی بۆ دیاری نەكراوە، بەو ھۆیەیشەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان سەرقاڵی رێكارەكانی ئەم دەنگدانەی ٣٠ی ئەیلوولن.
 
دوێنێ ٧ی ٧ی ٢٠١٨، بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و، چەند بابەتێكی خستە بەر باس و گفتوگۆكردنەوە. یەكێك لەو خاڵانەی باس كرا، پرسی ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بوو، كە پارتی جەختی لەوە كردەوە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و دووپات كرایەوە كە، “بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێ.
 
عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی، رایگەیاند: “بەشێك لە لقەكان ناوی كاندیدەكانیان دیاری كردووە و پارتی ١٠٠ كاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی پەلەمانی كوردستان دەبێت، ئەو كاندیدانەش بە چەند پێوەر و فلتەرێكدا دەڕۆن و دواتر ڕەوانەی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی حزب دەكرێن، هەروەها لەوێش ئامادەكاریی پێویست دەكرێت تا بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆن رێك بخرێنەوە”.
 
عه‌لی عەونی،گووتیشی: “پارتی دیموكراتی كوردستان، رێنماییی كۆمسیۆنی لە بەرچاو گرتووە و پابەندە بەو ماوەیەی كە بۆ بەرزكردنەوەی ناوی كاندیدان دیاری كراوە.”
Back to top button