چاودێرانی سیاسی: به ئاشكرا بوونی سپۆنسه‌ری گۆڕان، ئێستا گۆڕان هۆبه‌یه‌كی مخابه‌راتی یه‌كێتیه
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی سپۆنسه‌ری مانگانه‌ی گۆڕان كه له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی و تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، مانگانه به بڕیی ٢٥ ملیۆن دۆلار( روبع ملیۆن) له بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت، چاودێرانی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه، پێیان وایه له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی سپۆنسه‌ری گۆڕان له‌ئێستادا گۆڕان هۆبه‌یه‌كی مخابه‌راتی بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتیه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی پێیان وایه بڵاو بوونه‌وه‌ی سپۆنسه‌ری گۆڕان كه له‌لایان بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتی به بری ٢٥ ملیۆن دۆلار، پاداشت ده‌كرێن و ئه‌م وێنانه نهێنی و مانا‌و مه‌غزای زۆر هه‌ڵده‌گرێت ،نیشانه‌یه‌كی روونه بۆ هه‌لسوڕاوو گۆڕانخوازان كه په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی ژیر به ژێر له نێوان كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌یه ، ئه‌م وێنانه په‌یامێكه بۆ هه‌لسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه چیتر له خه‌وخۆشی خه‌به‌ریان بێته‌وه‌و له ناو ئیرهابی فكری گۆران‌دا كه مێشكیان قورمیش كراوه چیتر نه‌بنه كه‌ره‌سته‌و ئامراز جارێك بۆ شیوه‌نی نه‌وشیروان مسته‌فا و جارێكیش بۆ ماكیاژی كوره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا كه مولك و ماڵ و سه‌روه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌یان كردووه به ناو خۆیانه‌وه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی گۆرانیان قۆرغ كردووه.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه، ئه‌م وێنانه ئاماژه‌یه‌كن كه به‌لی گۆران ده‌هۆلی گه‌نده‌ڵی ده‌كوتێت به‌ڵام بۆخۆیشی له‌ناو زه‌لكاوی گه‌نده‌ڵیدا چه‌قیوه‌و مانگانه ٢٥٠ هه‌زار دۆلار به ئاگاداری ئاواتی شێخ جه‌نان و قادری حاجی عه‌لی له گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌رده‌گریت ،ئه‌م سفره چه‌وره ئه‌م داهاته زۆره هه‌ڵسوراوانی گۆرانیش لێی مه‌حرومن ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی و قوبادی ئامۆزای له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌به‌ستێته‌وه به‌یه‌كه‌وه جگه له خیانه‌ت و ناپاكی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و خاك و هه‌وادارانی خۆشیان، وه‌ك هۆبه‌یه‌كی مخابه‌راتی بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتی پێناسه ده‌كات ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران چوار ساڵی ئارامی به ئاژاوه‌گێری و عێراقچێتی به‌رێكرد ،گروپی خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ریش ئه‌جینداكه‌ی گۆرانی ته‌واو كرد و له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ له %٥٢ خاكی كوردستان و له %٧٥ داهاتی كوردستان به خاك و خه‌ڵكه‌وه ڕاده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد”.
ده‌شلێن” سه‌رباری ناكۆكییه‌كانی نێوان گۆران و یه‌كێتی و فشاری به‌رپرسانی گۆران له‌سه‌ر كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا تاوەکوو لەژێر کاریگەریی بنەماڵەی تاڵەبانی و به‌تایبه‌ت ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردەربچن، چونكه به‌شی هه‌رزۆری ناكۆكی و نیگه‌رانیه‌كان له ناو گۆران‌دا روبه‌روی لاهور جه‌نگی ده‌بێته‌وه .
به پێی زانیارییه‌كان كوره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و جیابونه‌وه‌ی باوكێشیان به هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی سیاسی ناو ده‌به‌ن و له‌گه‌ل جیابونه‌وه‌ی باوكیان نه‌بوون له یه‌كێتی و به غه‌دری ده‌زانن و ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و ئه‌و داهاتانه‌ی كه وه‌ریده‌گرن له یه‌كێتی و كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و چه‌ند مۆڵێك له‌ژێر چه‌تری گروپی خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌پارێزرێت .