له‌سه‌ر روبع ملیۆنه‌كه‌ی سپۆنسه‌ری گۆڕان له‌لایان یه‌كێتی كاردانه‌وه‌كان فره‌وانتر ده‌بێت

پاش ئه‌وه‌ی سپۆنسه‌ری گۆڕان له‌لایان بنه‌ماڵه‌كانی ( ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌نگی و تاڵه‌بانی) ئاشكرا ده‌بێت كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام به‌رفره‌وانتر ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، پێدانی ئه‌م پاره‌یه، به گۆڕان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، گۆڕان گروپێكی مخابه‌راتی بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتیه”.
له‌و باره‌یه‌وه چاودێری سیاسی و نووسه‌ر ( نیاز حاجی) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك ده‌نووسێـ”یەکێتی نەوتی کەرکوک و سنوری گەرمیان دەدزێ و خۆی لەبەرپرسیاری دەدزێتەوە و بەرپرسە لە دۆخی ئێستای سلێمانی، به‌ڵام گۆڕان هه‌ر دەڵێ “پارتی و یەکێتی “داھاتی سلێمانی دەچێتە باخەڵی بنەماڵەی تاڵەبانیەوە، گۆڕان هه‌ر دەڵێ “پارتی و یەکێتی، یەکێتی کەرکوکی فرۆشت و خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەنجامدا، گۆڕان هه‌ر دەڵێ “پارتی و یەکێتی “یەکێتی لە ھەڵبژاردنەکان دەنگی دزی و ساختەکاری کرد، گۆڕان هه‌ر دەڵێ “پارتی و یەکێتی “یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەڕلەمان نیە و دەیەوێت دوابخرێ، گۆڕان هه‌ر دەڵێ “پارتی و یەکێتی “
حاجی ده‌شنووسێـ”ئەوە ئەرکی سەرەکی گۆڕان و میدیای گۆڕانە ، ئەو #روبعە ملیۆن دۆلارەش کەمانگانە وەری دەگرن ، حەقدەستی ئەوەیە کە ئەوان دەڵێن “پارتی و یەکێتی””.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر و چاودێری سیاسی ( رێكان سه‌باح) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك ده‌نووسێـ”هه‌واڵی روبع ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی گۆڕان له‌زاری خۆیانه‌وه كه له‌یه‌كێتی وه‌رده‌گرن مانگانه بڵاو كراوه‌ته‌وه، بۆته بابه‌تێكی گه‌رم، ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رسورمانه ئه‌م #روبع ملیۆنه بۆته بابه‌تێكی گه‌رمی میدیایی، نه‌ك خودی زانیاری له‌باره‌ی سپۆنسه‌ری گۆڕان كه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یكات؟ بۆ ؟
له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی خۆی دا سه‌باح ده‌شلێـ”ئه‌گه‌ر دیقه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی گۆران له‌سه‌ره‌تایی دروست بوونی بدرێت تا ئه‌م چركه ساته، ئه‌ده‌بیاتی گۆڕان له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی مه‌ده‌ره‌سه‌ی ئه‌نتی پارتی و جێنفوسی ئه‌نتی پارتی بووه؟ كامه رووداو له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ” یه‌كێتی و مه‌دره‌سه‌ی ئه‌نتی پارتی” له سلێمانی ته‌واو نه‌بووه.؟
ده‌شنووسێـ”17ی شوبات كه رووداوێك بوو گۆڕان خوڵقاندی كێ به‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ی له‌رووی سیاسیه‌وه، خسته گیرفانی؟ گۆڕان توانی له 17ی شوبات جارێكی تر شه‌قام به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌نتی پارتی كه بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی و جه‌نگی درێژه پێده‌رینه، بگۆڕێت، شه‌قام به‌ته‌واوی روو له پارتی و هه‌ولێر ئاراسته بكات، ئه‌مه‌شی پێكهێنا. هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”گۆڕان له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و خیانه‌تی كه‌ركووك فرۆشی و به‌ربه‌ست دروست كردن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا، به‌ئاراسته‌ی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی و پاراستنی ره‌گی خیانه‌ت كاری كردوو، بینیمان هه‌موو توانایه‌كی خسته گر بۆ سه‌ر خستنی خیانه‌ت له به‌رامبه‌ر هه‌ولێر و پارتی. ئه‌م نووسه‌ره ده‌شنووسێـ”گۆڕان له 12ی 5ی 2018 جارێكی تر توانی ورده حزبی ” ئیسلامی و كردار شه‌رته‌ی” به‌ئاراسته‌ی دژایه‌تی پارتی و به‌ئامانجی له‌ناو بردنی ده‌نگی پارتی ئاراسته كرد له‌كاتێكدا ناره‌زایه‌تیه‌كان له 12ی 5ی 2018 به موتله‌قی له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی یه‌كێتی دابوو..
له كۆتایش دا ده‌نووسیێـ”كۆی ئه‌و ئاراسته و ئامانجانه‌ی كه گۆڕان له سنوری پارێزگای سلێمانی دا به‌ده‌ستی هێناوه له ته‌رجه‌مه‌ی سیاسی دا له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی یه‌كێتی و شه‌قامی ئه‌نتی پارتی دا ئاراسته بووه، هه‌موو كاره‌كانی گۆڕان له دواجاردا له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی پارتی و پاراستنی یه‌كێتی دا به‌رئه‌نجامه سیاسیه‌كه ده‌بینرێت، ده‌خوێنرێته‌وه، كاتێك هێزێك سیاسه‌ته‌كه‌ی وا ته‌رجه‌مه ده‌كات، بێگومان روبع و نیو و یه‌ك ملیۆن دوو ملیۆن دۆلار بۆ هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی كه كه‌ركووك فرۆش و نه‌وت فرۆش و مرۆڤ فرۆش بێت، چیه؟ بێگومان ئه‌مه هه‌ر هیچ نیه، من پێم وایه ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی چه‌ند كه‌سێك دایه، نه‌ك هیچی تر چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌شی ئاشكرا كردووه خاوه‌ن و سپۆنسه‌ری هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی دا”.