جوتیارێكی كورد داهێنان له به‌رهه‌مهێنانی نۆكدا ده‌كات
خه‌سره‌و محه‌مه‌د فه‌تاح، جووتیارێكی نموونه‌یی له شارهزورهو داهێنان له بواری به‌رهه‌مهێنانی نۆكدا ده‌كات ڕایگه‌یاند: “له سه‌رەتای منداڵیمه‌وه تێكه‌ڵ به كشتوكاڵی بووم و له ساڵی ٢٠١٤وه ده‌ستم كرد به تاقیكردنه‌وه له بواری كشتوكاڵیدا تا نوێگه‌ری بكه‌م”.
خه‌سره‌و محه‌مه‌د فه‌تاح ڕاشیگه‌یاند: “له به‌شی توێژینه‌وه‌ی سلێمانی له ساڵی ٢٠١٥، حەوت كیلۆ نۆكم هێنا و چاندم، ئێستا ساڵی ٢٠١٨ یه، ئه‌و بڕه‌م زیاد كردووه و كردوومه به ٣٠ ته‌ن.
وه‌ك ئه‌و جووتیاره باسی ده‌كات، جگه له نۆك، له وڵاتاتی هۆڵندایشەوه (٢٢) جۆر ته‌ماته‌ی هێناوه و چاندوویه‌تی، له‌و ژماره‌یه دوو جۆریان به ناوی (لوبنا و دیما) له‌گه‌ڵ ئاووهه‌وای كوردستان گونجاون و به‌رهه‌می هێناون، به جۆرێك له (٥٠) ده‌نك له‌و جۆره ته‌ماته‌یه‌ی هێناوه، ئێستا نزیكه‌ی (٥٠ ـ ٦٠) ته‌نی هه‌یه، هه‌روه‌ها له ئهمەریكایشهوه (١٠) ده‌نك بیبه‌ری توون له جۆری ئه‌ستێره‌یی هێناوه و چاندوویه‌تی، له‌و ژماره‌یه‌ش توانیویه‌تی چه‌ندین دۆنم بیبه‌ر به‌رهه‌م بهێنێ، له بازاڕیشدا ساڵی ڕابردوو كلیۆی به ١٢ هه‌زار دینار فرۆشتووە.
له درێژه‌دا خه‌سره‌و محه‌مه‌د فه‌تاح ده‌ڵێت: “خولیام له‌گه‌ڵ كاری كشتوكاڵییدا هه‌یه، زۆرم به‌شداریی خول و ۆركشۆپهكانی تایبه‌ت به كشتوكاڵی كردووه، واته ئه‌زموونی خۆم و لایه‌نی زانستیم تێكه‌ڵ كردووه، بۆیه توانیومه به بڕێكی كه‌م به‌رهه‌می زۆر به‌رهه‌م بهێنم”.
ده‌شلێت: “ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه به‌رهه‌مم هێناون، بازاڕی زۆربه‌ی شاره‌كانی گرتووته‌وه و خواستی كڕیاری له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ جووتیاره‌كان پێكه‌وه به‌رهه‌میان بهێنین، ئه‌وكات خواستی بازاڕه‌كانی كوردستان پڕ ده‌كه‌ینه‌وه”.