گرنگی دانانی به‌ردی بناغه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا

دانا مەنمی
ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ عێراق له‌ شكستێكه‌وه‌ بۆ شكستێكی تر ده‌ڕوات و شكستی مه‌له‌كییه‌ت كه‌ ده‌رهاویشته‌ی قۆناغ و سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تانی عوزما بوو ،عێراق كرایه‌ قوربانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌كانیدا گیرا ودوای ئه‌ویش حوكمی قاسمیه‌كان وعارفیه‌كان تا حوكمی ناسیۆنالیزمی سوننه‌ی مه‌زهه‌بی به‌عسیزم ودواجاریش ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌ری،هه‌موو ئه‌م حوكمرانیه‌تیانه‌ ده‌رئه‌نجامی ده‌رهاویشته‌و په‌رچه‌كردار بوون ، بێ سیسته‌م و بێ فكرو خه‌ون خه‌یاڵیان بیركردنه‌وه‌ بووه‌ له‌ كوده‌تاو یه‌كترسڕینه‌وه‌و پاكتاوكردنی یه‌كتر ،جوگرافیای عێراق ماڵێك نییه‌ بۆ پێكه‌وبوونی هه‌موو پێكهاته‌كان نه‌ك ته‌نانه‌ت هه‌موو پێكهاته‌كان بگره‌ بۆ هه‌ردوو پێكهاته‌یی ( سوننه‌و شیعه‌) یش چ بگات به‌ كورد و كلدو ئاشوری و سریان و كاكه‌یی و یه‌زیدی و مه‌سیحی ،به‌درێژای مێژوو كورد له‌ناو بۆته‌ی مه‌له‌كیه‌ت و قاسمی و عارفی و به‌عسیزم و ئێستاش شیعه‌گه‌رێتی دا ده‌توێته‌وه‌و له‌ قاڵب ده‌دریت .
 
کورد لە باشووری کوردستان لە لایەن عێراقەوە هەموو دەم لە ژێر گوشاری ئیرهابی فکری و مادی و ئابووریدایە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک کار لەسەر بێهێزكردن و بێ ئیراده‌كردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ده‌كرێت ، هاوكات له‌گه‌ڵ بێ ئیراده‌كردن و داماڵینی هه‌ست و نه‌ستی كوردایه‌تی و كوردبوون كار بۆ نانەوەی دووبەره‌کی لە نێوانیان هیزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ومیله‌ت و حكومه‌ت و حیزب و خه‌لكیش ده‌كرێت ، دوژمنانی كورد له‌هه‌وڵدان كه‌ هاونیشتیمانیان متمانه‌یان به‌ حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراوه‌كانی به‌ سیسته‌می و ئابووری سەربەخۆی كوردستان و به‌ پەرەپێدان و به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌و هه‌نارده‌كرن و سه‌رمایه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی نه‌بێت و كار بۆ روخاندنی كۆله‌كه‌كانی ده‌كه‌ن .
 
لێره‌دا من ده‌پرسم بۆچی كورد متمانه‌ی به‌ خۆی نه‌ماوه‌ و زلهێزه‌كانیش حیسابی بۆده‌كه‌ن ؟ دانانی بەردی بناغەی كۆمەڵگەی كۆنسووڵخانەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەولێرلە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و، كین گرۆس كۆنسووڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان، به‌ دیدی من هه‌ر له‌به‌ردی بناغه‌دانانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاوه‌ بۆخۆی ئه‌و پالپشتی یه‌ بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ ده‌ر ده‌خات كه‌ ئێمه‌ وه‌ك ئه‌مریكا پاڵپشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانین ،ئه‌مه‌ بۆخۆی ئیراده‌و متمانه‌و باوه‌رێكی پته‌وه‌ به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ له‌ ناوحكومه‌ته‌كه‌یشدا باش ده‌زانن كه‌ نێچیرڤان بارزانی خاوه‌نی كارنامه‌و پرۆژه‌ی بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌ یاسایی سیسته‌مكراوه‌ ،ئه‌وه‌ش قورسایی ڕۆڵ و پێگه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ ناو هاوكیشه‌ سیاسییه‌كه‌دا .
 
كه‌سایه‌تی نێچیرڤان بارزانی گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ،ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێكی ئه‌كتیڤه‌ له‌ ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق دا ، ده‌وڵه‌تمه‌دار نیه‌تی خێرو چاكه‌یه‌ بۆ كەمكردنەوەی گرژی نێوان هەولێر و بەغدا و ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی سیاسی و لێكتێگه‌یشتن ،نێچیرڤان بارزانی ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ئابووری یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان وكردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاش یه‌كێكه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌تمه‌دار كه‌ پیاوان و ژنانی خاوه‌نكار به‌ پرۆژه‌كانیان به‌ فكره‌كانیان جێده‌ستیان دیار بێت ،نێچیرڤان بارزانی كەسایەتییەكی هێمن و ئارام و گوێگرە و هەمیشە لە خەمی چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردیدایه‌ .
 
دانانی به‌ردی بناغه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر گرینگییەكی یەكجار زۆری هەیە،گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ كه‌ جۆرێك له‌ دلنیایی ده‌داته‌ سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان وپاشان ڕێگا خۆشكه‌ره‌ بۆ كونسوڵخانه‌ی وڵاتانی تر كه‌ كونسوڵخانه‌كانیان له‌ هه‌ولێر بكه‌نه‌وه‌ ،له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌ختی ئارامی و پێكه‌وه‌ ژیان ده‌كاته‌ ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی و دیپلۆماسی له‌ نیوان كوردستان و ئه‌مریكا و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابورییه‌كی پته‌و به‌هێزله‌ كوردستان .
Back to top button