بەهۆیی کێشەی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان کوڕەکانی نەوشیروان کوردستانیان جێهێشت

دوای ئەوەی کێشە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، زیاتر پەرەی سەند بەتایبەت لە بابەتەکانی پەیوەست بە مولک و سامانی بزووتنەوەکە، کوڕەکانی نەوشیروان کوردستانیان جێهێشت.

ڕۆژنامەنوسێکی یەکێتی لە والی خۆی نوسیویەتی بەهۆی کێشەکانی ناو بزوتنەوە گۆڕان کوڕەکانی کاک نەوشیروان کوردستانیان جێهێشت.

شایەنی باسە پرسی داهاتی بزووتنەوەکە کە تا ئێستا سەرچاوەکەی نا شەفافە، هەروەها کێشە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەکەو، سەروەت و سامانی بزوتنەوەی گۆڕان کە کوڕەکانی نەوشێروان مستەفا دەستیان بەسەر داگرتووە، بووەتە کێشەی گەورەی نێوان بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان.

Back to top button