یانه‌ شاهانه‌كه‌ی ئیسپانیا پاره‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كان ده‌ڕێژێت

خواكوڕك

رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا باس له‌ نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كانی یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌یان و بڕیاره‌ دوای تۆنی كروس هه‌ریه‌كه‌ له‌ كریستیانۆ رۆنالدۆ و ڤاران بۆنده‌كه‌یان نوێ بكرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئەی ئێسی ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید سەرکەوتووبووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی تۆنی کروسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی، گرێبەستە نوێیەکەی کروس تاوەکو ساڵی 2022دەبێت و مووچەی هەفتانەشی دەکرێتە 346 هەزار یۆرۆ.

یانه‌ شاهانه‌كه‌ بۆ كریستیانۆ هه‌لێكی زێڕینی خستۆته‌ به‌رده‌می، و بڕیاری داوه‌ گرێبەستی رۆناڵدۆش بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاوەکو ساڵی 2021 درێژبکاتەوە، بڕی مووچەکەشی 23 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت.

Back to top button