لە بەسرا دوانزە کاتژمێر دراوەتە حکومەت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنیەکان لە بەسرا خۆپیشاندەرێک کوژرا، سه‌رۆكى هۆزى (به‌نى مه‌نسوور)، ماوه‌ى 12 كاتژمێر مۆڵه‌ت ده‌دات ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى به‌سڕه بۆ ئه‌وه‌ى بكوژ و فه‌رمانده‌ى ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ى فه‌رمانى ته‌قه‌كردنى داوه، ڕاده‌ستى هۆزه‌كه‌یان بكه‌ن.
له‌سه‌ردانى پارێزگارى به‌سڕه و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه بۆ دیوانى هۆزى به‌نى مه‌نسوور، محه‌مه‌د كامل ئه‌بوهێل، سه‌رۆكى هۆزه‌كه، داواى ڕاده‌ستكردنى بكوژ و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ى كرد، كه ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه.
ئه‌بوهێل، له‌پێشوازى به‌رپرسانى حكوومى پارێزگاكه ڕای گه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كه ئاشتییانه بووه و خۆپیشانده‌ران چه‌كیان پێنه‌بووه، ته‌نها داواى مافى خۆیانیان كردووه، گوتیشی: “دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه و به‌ئاسانى هه‌ستى گه‌نجه‌كان كۆنترۆڵ ناكرێت”.
لاى خۆیه‌وه، ئه‌سعه‌د عێدانى، پارێزگارى به‌سڕه، به‌پێویستی زانى به‌زووترین كات بكوژ ڕاده‌ست بكرێت، ئه‌گه‌ریش نه‌زانرا كێیه، ده‌بێت گومانلێكراوان ده‌ستگیر بكرێن و بكوژى ڕاسته‌قینه بدۆزرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له شارى به‌سڕه، خۆپیشاندانێك دژ به حكوومه‌ت به‌ڕێوه چوو، هه‌رچه‌نده خۆپیشاندانه‌كه به‌شێوه‌ى ئاشتییانه به‌ڕێوه چوو، وه‌ك ده‌زگا میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، به‌ڵام هێزێكى سه‌ربازیی ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه گه‌نجێك كوژرا