گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە رووفاتی قوربانیانی سپایکەری تێدایە
دوای ئەوەی داعش تکریتی داگیرکرد، لە سەربازگەی سپایکەر بەهەزاران گەنجیان گولـلەبارانكرد، ئەمڕۆش لێژنه‌ی “زیندووكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی تكریت” دۆزینه‌وه‌ی روفاتی 36 قوربانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر له ده‌وروبه‌ری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له شاری تكریت راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، لێژنه‌ی ناوبراو ئاشكرایكرد، “روفاتی 36 قوربانی ديكه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی سپایكه‌ریان له گۆڕی ژماره 17 له ده‌وروبه‌ری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی تكریت له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دۆزیوه‌ته‌وه”.
له حوزه‌یرانی ساڵی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش نزیكه‌ی 1700 ئه‌ندام و راهێنه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كانیان دوای ده‌رچوونیان له بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی سپایكه‌ر له‌سێداره‌دان، كه ئه‌و كات نوری مالكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بوو.
تائێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق توانیویانه روفاتی 1153 كه‌س له‌و قوربانیانه بدۆزنه‌وه و، له‌و ژماره‌یه‌ش 884 روفات دوای پشكنینی ناوه‌كی “DNA” راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌هۆی رێوشوێنی یاسایی، تائێستا كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیاینه‌ی هێشتا روفاته‌كانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، به مافه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون.