لەتورکیا، بە بڕیارێک زیاتر لە ۱۸هەزار کەسی لەکار دوورخرایەوە

دوای کودەتای تورکیا دەسەڵاتدارانی تورکیا، بەهەزاران کەسیان لە زیندانکردوە، هەروەها بەهەزاران کەس لەسەر کار لادراون، ئەمڕۆش  به‌ ته‌نيا بڕيارێك، زياتر له‌  18 هه‌زار و 500 فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاى زانكۆ و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازيان له‌ راژه‌كانيان ده‌ركرد.

 

به‌ گوێره‌ى مه‌رسومه‌كه‌ 9 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى پۆليس، 6 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان، كه‌ 3 هه‌زاريان سه‌ربازى ريزى سوپا بوون، 2 هه‌زار كارمه‌ندى هێزى ئاسمانى، 199 ئه‌كاديمى و مامۆستاى زانكۆ ده‌ركران.

هاوكات به‌ گوێره‌ى مه‌رسومه‌كه‌ 12 دامه‌زراوه‌ و سێ رۆژنامه‌ و كه‌ناڵێكى ته‌له‌ڤزيۆنيش داخراوون.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ته‌مموزى 2016دا هه‌وڵێكى كوده‌تا درا و كوده‌تاكه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا كه‌وتنه‌ وێزه‌ى نه‌ياره‌كانيان و به‌ تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌ كوده‌تاكه‌ هه‌زاران كه‌سيان له‌ پۆسته‌كانيان دوورخسته‌وه‌.

مه‌رسومه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ، پێويستى به‌ په‌سندكردن نييه‌ له‌ لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ و دواى ئه‌وه‌ى له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قائيعى توركى بڵاوكرايه‌وه‌، راسته‌وخۆ ده‌خرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

Back to top button