ژنێك خهسوی خۆی له چهمچهماڵ دهخنكێنێت.

بهڕێوبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی له راگهیاندراوێكدا رایدهگهێنێت.” كه لە قەزای چەمچەماڵ ئافرەتێک دەستگیرکراوە، کە خەسووی خۆی خنكاندووه.”
لە راگەیێندراوێکدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدهگهێنێت.”كه لە رووداوێکی کوشتن لە چەمچەماڵ ئاگادارکراونەتەوە، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەڵگەی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تەرمی (ر ،م ، س)ی تەمەن (٨٠) ساڵ رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت.”دوای لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە توانرا تۆمەتبار، کە ھەستاوە بە خنکاندنی خەسووی، دەستگیربکرێت”.
بەپێی زانیاری پۆلیس، تۆمەتبار ژنێکە بە ناوی (س، ف، م) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی بەندە و “دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.