په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی7ی2018 له کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێک ساز بكات و میوانداریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بكات.”
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، پەرلەمانی کوردستان چوار تەوەر دەخاتە بەر باس، کە بریتین لە؛
– خوێندنەوەی بیرۆکەیەک لەبارەی ”کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیاران“.
– خوێندنەوەی یەکەمی سێ پرۆژەیاسا لەبارەی بەکرێدانی خانووبەرە، رێگاوبان و تاپۆکردنی زەوییە زێدەڕۆییەکان.
– گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30/9/2018 بە میوانداریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان.
– گفتوگۆکردن لەبارەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
دەقی کارنامەی دانیشتنەکە:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی دووشه‌مه 2018/7/9ى راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (4)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به (كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جوتیاران) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (د.خلف أحمد).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پرۆژه یاسا و بریارانه‌ی خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو بكرێت:
1ـ پرۆژه یاسای (هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پرۆژه یاسـای (هه‌مواری یاسـای ژماره (3)ی ساڵی 2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
3ـ پرۆژه بریاری (ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
سێیه‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی.
چوراه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێى بڕیارى ژماره (26)ى ساڵى 2014 و، بڕگه‌ى (8) له مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و، پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.