له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو لیستی دووه‌می مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی ناردنی سولفەیەكە لە لایەن بەغدا بۆ ئەوەی  مووچەی مانگی 4ی پێ تەوا بكات.”

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی ناردنی پارەیە لە لایەن بەغداوە، هەركات پارە گەیشت لیستی دووەمی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە رادەگەیەندرێت كە لە لیستی یەكەم نەبوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان لە سێ مانگی رابردوودا 317 ملیار دینارەكەی بەغدا لە چەند كاتێكی جیاواز هاتووە، گوتی: مانگی یەكەم 18 لەسەر 19 و مانگی دووەم 20 بۆ 21 و مانگی سێیەم لەبەر جەژن زووتر هات، ئێستاش كاتەكەی دیار نیە و لە هەوڵین زووتر بێت.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێدەچێت هەفتەی داهاتوو لیستی دووەمی مانگی 4  مووچە رابگەیەندرێت.

Back to top button