حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا یاسایه‌كی نوێ له‌ دژی په‌نابه‌ران جێبه‌جێ ده‌كات

خواكوڕك

رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانی باس له‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ مافی په‌نابه‌رێتیان پێنه‌دراوه‌ و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش دژی بڕیاره‌كه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.

دوای كۆچی به‌ كۆمه‌ڵێكی دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و چه‌ند وڵاتێكی باكوری ئه‌فریقیا به‌هۆی برسیه‌تی و جه‌نگه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا، ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ره‌تادا ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی زۆری كرد بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌چه‌ند بیانوویه‌ك ده‌یه‌وێ به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه‌.

رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرایان كردووه‌، بەگوێرەی ئەو یاسا نوێیە مافی پەنابەران كە لەلایەن تۆماس دی میزیر وەزیری ناوەخۆی ئەڵمانیا پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، یاسای نوێ خراوەتەڕوو وەك بەزۆر ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی یاساكانی ئەڵمانیایان پێشێل كردووە یاخود مەترسی گەورە بۆ سەر وڵاتەكە دروست دەكەن.

Back to top button