دواین هه‌واڵ له‌سه‌ر چوونی رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس ئاشكرا كرا.

پێگەی Premium Sport |  ناسراوی ئیتاڵیا بڵاوی کردۆتەوە.” سبەی سێشەممە 10ی7ی2018  رۆژێكی یەکلاکەرەوە  دەبێت بۆ چوونی رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس.”

بەپێی هەواڵی ئەم سەرچاوە  ئیتاڵیە چاوەڕوان دەکرێت فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید سبەی  کۆبونەوە لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی ئەنجام بدات و بەرەسمی چوونی رۆناڵدۆ رابگەیەنێت.

هەروەها رۆناڵدۆش چاوەڕوان دەکات بۆ کۆتا دانوستانەکان تا سەفەری شاری تۆرینۆ بکات و  لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە یانەی یۆڤانتۆس پێشکەشی میدیاکان و هاندەران بکرێت.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بۆ چوار ساڵەو بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆیەو ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆشی وەکو موچە پێدەدرێت.

Back to top button