ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود: نێوه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ نۆكه‌ری وڵاتانن و نێوه‌كه‌ی تریش دژ به‌ كوردن

ناڕه‌زایه‌تی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ له‌ كوردستان و عه‌ره‌ب و توركمان له‌ كه‌ركووك دژ به‌ یه‌كێتی و به‌ ساخته‌كردنی ده‌نگدان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ته‌زویرو ساخته‌كاری بووه‌ به‌ به‌شێكی ئۆرگانی له‌ عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی‌ ،ده‌ستبردن بۆ ته‌زویر یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی ترس و نه‌خۆشی یه‌كێتی، هه‌ربۆیه‌ په‌نا بۆ ته‌زویركردنی حه‌قیقه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌بات، كه‌ نایه‌وێت كۆمه‌ڵگا روی‌ راسته‌قینه‌ی‌ یه‌كێتی ببینیت .
 
ڕەوەند مەلا مەحموود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی، له‌وه‌ڵامی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی كوردستان كه‌ یه‌كێتی یان به‌ ساخته‌كاری تۆمه‌تبار كردبوو ڕاگەیاند: “ئەو سندووقانەی کە سکاڵایان لەسەر بووە، شەوی ڕابردوو ھەژمارکردنەوەی دەستی بۆکراوە و لەکۆی ٥٢٢ سندووق کە کراوەتەوە، بەشێکی دەنگی ناو سندووقەکان ھاوشێوەی یەکتربووە، بەڵام لە بەشێکی زۆر سندووقەکاندا دەنگی یەکێتی حساب نەکراوە و بەھۆی ژماردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی دەستی ئەو دەنگانە بۆ یەکێتی ھەژمارکرایەوە و دەنگەکانی یەکێتی زیادی کرد“
 
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی ڕاشیگه‌یاند:” ئەو لایەنانەی کە تۆمەتی ساختەکارییان بۆ یەکێتی ھەڵدەبەست، کەسیان بۆچوونی خۆیان نەبووە و بەشێکی زۆریان نۆکەری وڵاتانی دەوروبەن، ھەندێکی دیکەشیان ھەر دژی کوردن، دەشڵێت: ”ئەوانە تووشی ھیستریا بوون کە دەبینن دەنگەکانی یەکێتی زیادی کردووە، دواجار ئەوان ناوێرن لە شوێنی دیکە ئاوا قسە بکەن، بۆیە بەردەوام قسە بەیەکێتی دەڵێن“.
 
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود گووتی :” ‌لایەنە ناڕازییەکان ئەگەر خەڵکی متمانەی پێ بکردنایە دەنگیان دەھێنا، بەڵام ئەو دۆڕانە نیشانەی ئەوەیە خەڵکی متمانەی بەو لایەنانە نەماوە، ھەرچەندە ئەوان پێیان وایە بەم ھات و ھاوار و کێشە دروستکردنە دەنگیان بۆ زیاد دەکات، بەڵام ئەوە ھەر کێشە دروستکردنە بۆ میللەت.
 
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی گووتیشی:”کە یەکێتی حزبێکە جەماوەری خۆی ھەیە، گوتیشی: ”بەڵام ئەگەر یەکێتی کێشەی سەرکردایەتی و کێشەی ئەو کەسانەی کە بوون بە بار بەسەر یەکێتییەوە چارەسەری بکات، بێگومان یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئایندە دەنگی زیاد دەکات، بەڵام بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لایەنە ناڕازییەکان دووبارە تووشی شکست دەبنەوە، چونکە خەڵکی متمانەی بەو لایەنانە نەماوە“‌.
 
Back to top button