نێچیرڤان بارزانی گهیشته ئهنقهره
کەمێک لەمەوبەر، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەیشتە پایتەختی تورکیا و بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکوومەتی تورکیا پێشوازی لێکرا و بە کاروانێکی فەرمی، بۆ شوێنی دیاریکراو گواسترایەوە.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا تهلهفیزیۆنیدا سەبارەت بەو سەردانەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە و گرنگیی سەردانەکە ڕایگهیاند: “ئێمە پێمانوایە ئەوە هەنگاوێکی باشە، دیسان پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان باش ببێت و ئومێدێک بداتە خەڵک کە ئەو پەیوەندییە سیاسییەی پێشتر لەسەر بنەمایەکی باش هەبوو، دیسان باشتر ببێت”.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگهیاند: “دەرگای کوردستان بەڕووی جیهاندا دانەخرا، ئەوەبوو سەرۆکی فەرەنسا، پاشان لە ئەڵمانیا و دواتر تاران و مۆسکۆ و شوێنانی دیکەش پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کرا، ئەویش لە ئەنجامی خەباتی دیپلۆماسی و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ ئەوەی ئەو بەرەوپێشچوونە رووبدات”.