رزگاری ئهژی گۆران : پرۆسەکە ناشەفافەو ئێمه وهكو پارتی كشاوینهتهوه
سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتییە،به هۆی ناشهفانی ڕێگریكردن له چاودێری لایهنهكان ،پارتی دیموكراتی كوردستان له ههژماركردنهوهی دهنگهكان به (یدوی ) له سلێمانی كشایهوه .
رزگار ئەژی گۆران، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە پارێزگای سلێمانی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی راگەیاند:” پرۆسەکە ناشەفافە و رێگا نادرێ ـجاودێری لایەنەکان ژمارەی قوفلی سەر سندووقەکان ببینن، تا دڵنیا بن لەوەی ئەو سندووقە بڕیاری دووبارە ژماردنەوەی بەدەست، دراوە”.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئهنجومهنی سهركردایهتی پارێزگای سلێمانی پارتی راشیگەیاند:” پێویستە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست ”بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە ببات“.
رزگاری ئهژی گۆران گوتیشی :” ئیمه وهكو پارتی دیموكراتی كوردستان لهو پرۆسهیه كشاوینهتهوه و نادادپهروهری و زوڵممان لێكراوه “.
هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئسیلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کورستان بەهۆی رێگە نەدان بە چوونە ژوورەوەی چاودێرانیان لەلایەن لیژنەی دادوەری بۆ ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیان کرد و رایگەیاند شەرعیەت بە پرۆسەکە نادەن و رەتیدەکەنەوە.