تێریزا مه‌ی سوپاسی لاهور جەنگی دەکات لە ڕادەستکردنەوەی کەرکووک و پاراستنی یەکپارچەی خاکی عێراق

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ” تێریزا مه‌ی” سوپاسی لاهور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دا .
 
به‌ پێی زانیارییه‌كان “تیریزا مه‌ی” سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا له‌ سوپاسنامه‌كه‌یدا بۆ لاهور جه‌نگی گوتوویەتی: ” لە ۱٦ ئۆکتوبەر رۆڵی بەرچاوتان هەبووه‌ لە هاوکاریکردنی کۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان و پاراستنیان له‌و رۆژه‌دا كه‌ سوپای عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئێوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ركوك دا گرت “.
 
حەشدی شەعبی هێزێکی خۆسەپێن و میلیشیاییە، دوای دەستبەسەرداگرتنی چەندین ناوچە، پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن و بوونەتە هۆکاری ئەوەی چەندین خەڵک ئاوارەی هەرێمی کوردستان بن، کەچی نەگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزە میلیشیاییە.
 
دوای ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری كه‌ركوك حەشدی شەعبی هێزێکی خۆسەپێن و میلیشیاییە پێشیلكاری به‌رامبه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك ئه‌نجام داو رێگه‌ی نه‌دا یه‌كێتی كه‌ هاوكارو رێنیشانده‌ریان بوو له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چیتر به‌ چه‌كه‌وه‌ بچنه‌ ناوشاره‌كه‌و ئالای كوردستان و وێنه‌و په‌یكه‌ری (جلال تاڵه‌بانی) یش رێگری له‌ هه‌ڵواسینی كرا .
Back to top button