عادل عه‌زیز : میراتگری نه‌وشیروان مسته‌فا كوڕه‌كانیه‌تی و بۆیه گرده‌كه‌مان له‌سه‌ریان تاپۆكرد
سه‌ره‌تای دروست بوونی بزوتنه‌وه گۆڕان وه‌ك حیزبێكی جه‌وه‌ماوه‌ری خۆی ناساند،له دوای كابینه‌ی حه‌وته‌مه‌وه بڕیاریاریان دا بێنه حكومه‌ته‌وه و به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه به خه‌ڵكی جێبه‌جێ بكه‌ن ، بۆیه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شداری كرد،به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێی چاوه‌ڕوان ده‌كردن ئه‌وه نه‌بوون و به‌رژه‌وه‌ندی گۆرانیان خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی وچه‌ندین په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی حیزبه‌كه‌یان به‌ڵێنه‌كانیان به جێ نه‌گه‌یاند و له‌و بزوتنه‌وه‌یه خۆیان بێبه‌ری كرد.
عادل عەزیز، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: ”گۆڕان کێشەیەکی وەھا گەورەی نییە کە شایەتی باس کردن بێت، بەڵام ڕەنگە لێرە و لەوێ ھەندێک بۆچوونی جیاواز ھەبێت، بێگومان ئەوەش شکتێکی سرووشتییە، چونکە گۆڕان لەسەر بنەمای رەخنە گرتن درووستبووە و ھەر بەو ھەڵوێست و ڕەخنانەوە جوانە“
عادل عه‌زیز هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ڕاشیگه‌یاند:”: ”تاپۆکردنی گردەکە حاڵەتێکە پێی دەگوترێ یاساوشەرع، ھەر کەسێک خانوویەکی ھەبێت، ئەتوانێ خانوەکەی بەسەر نەوەکانیدا تاپۆ بکات، بێگومان گردەکە لەسەر کۆمپانیای (وشە) تاپۆ کراوە، ڕاستە کۆمپانیای وشە بەناوی نەوشیروان مستەفاوەیە، بۆیە ئێستا ئەو کۆمپانیایە بەشەرع دەچێتەوە سەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، چونکە کۆمپانیاکە بەناوی نەوشیروان مستەفاوەیە، ئێستا ئەو لەژیاندا نەماوە تاوەکوو خودی خۆی ئەو کۆمپانیایەی کردبێت بەناوی کوڕەکانەیەوە، بەڵام ئێستا یاسا دەڵێت: پێویستە ئەو کۆمپانیایە بچێتەوە سەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا“.
وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانن.