توركیا ناوی حه‌شدی نیشتمانی ده‌گۆڕێت و هه‌وڵێكی مه‌ترسیدار دژی عێراق ده‌دات

خواكوڕك

سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له‌ كۆتایی ساڵی 2014 بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داود ئۆغلۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا، رێكه‌وتنێكی نهێنی بۆ مه‌شق و راهێنانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سونه‌ی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێو خاڵه‌كانی جێ به‌جێ كردنی رێكه‌وتنه‌كه‌.

له‌نوێترین كاره‌كانی ئه‌و هێزه‌ی توركیا كه‌له‌ باشیك جێگیركراوه‌. گۆڕینی ناوی حه‌شدی نیشتمانیه‌ بۆ هێزی پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا، چاودێرانی عێراقیش پێیانوایه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ده‌رخستنی نیه‌تی و ئامانجی توركیایه‌ بۆ داهاتووی سونه‌ له‌ عێراق.

به‌شێك له‌ چاودێرانی سیاسی عێراقی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌، توركیا به‌ گۆڕینی ناوی حه‌شدی نیشتمانی بۆ پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوی ئامانجی ئه‌و وڵاته‌ ده‌رده‌خات بۆ جیاكردنه‌وه‌ و به‌ هه‌رێم كردنی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ عێراق.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌زوویی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م پرسه‌ نه‌دۆزێته‌وه‌، ئه‌وا له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ ئه‌م هێزانه‌ ده‌چنه‌ ناوه‌وه‌ی پارێزگاكه‌ و به‌ته‌واوی ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی دانیشتوانی شاره‌كه‌ و خۆیان به‌ به‌شێك له‌ پێكهاته‌ی شاره‌كه‌ ده‌ناسێنن. ئه‌و ره‌فتاره‌ی ئه‌وانیش وێنه‌ی خراپ به‌سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراقی ده‌سه‌پێنێت به‌تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی.

Back to top button