وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تی بێ موچه‌ی ڕاگه‌یاند
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی بێموچه‌ی بۆ مامۆستایانی هه‌ردوو قۆناغی(ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی) بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠١٨-٢٠١٩) راده‌گه‌یه‌نێت و به ١٠ خاڵ رێكاره‌كانی وه‌رگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی دیاریكردووه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ژماره ( ٨٢٤٧ له ٩ی٧ی ٢٠١٨ ) كه واژۆی دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره و وێنه‌یه‌كی ده‌ست “خواكوڕك” كه‌وتووه،مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی بێموچه‌ی بۆ مامۆستایانی هه‌ردوو قۆناغی(ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی) بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠١٨-٢٠١٩) ئاماژه‌ی پیێدراوه .
له خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت :مامۆستا مافی مۆڵه‌تی بێموچه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت داواكاری له ١٠ی‌٧ی‌٢٠١٨ تاوه‌كو ١٥ی‌٩ی‌٢٠١٨ پێشكه‌ش بكات، به‌مه‌رجێك داواكار خۆی ئاماده‌بێت و كار به‌بریكارنامه ناكرێت” له ٩خاڵ تریشدا ورده‌كارییه‌كه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو.