كه‌ركوك خۆپیشاندان به‌فه‌رمانی سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

دوای ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
 
ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌ستكرا به‌ پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست و پێش دوو ڕۆژ كۆتایی پێهات، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامه‌كان ڕانه‌گه‌یاندراون وعه‌ره‌ب و توركمانى پارێزگاكه‌، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌، یان هه‌موو سندووقه‌كان به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌.
 
لیوا مه‌عن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركووك،له‌ لێدوانیكیدا بۆ ۆ ماڵپه‌رى شه‌فه‌ق نیوز ڕایگه‌یاند: “هه‌موو حزبه‌كان ئاگادار كرانه‌وه‌، كه‌ دواى كۆتایی هاتنى به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان، هه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك، قه‌ده‌غه‌یه‌”.
 
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ڕاشیگه‌یاند:هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ناتوانن خۆپیشانده‌ران بپارێزن و كێشه‌ ئه‌منییه‌كانى ترى پارێزگاكه‌ وه‌لاوه‌ بنێن، جارێ ئه‌نجامه‌كان ڕانه‌گه‌یاندراون تا ده‌ست بكرێت به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین”.
 
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.
Back to top button