ئەردۆگان ئەمشەو پارێزگاریك دەگۆڕێت

ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەدا كە یەكەم هەنگاوی ئاردۆگان لە پاش كۆتایی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنەكەی بریتی دەبێت لە گۆڕینی پارێزگاری بانكی مەركەزی و دانانی كەسێكی تر لە جێگەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

بە پێی دەستوری نوێی توركیا سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی فراوان و یەكلاكەرەوەی هەیە و دەسەڵاتی جێبەجێكردن زۆرینەی دەسەڵاتەكانی دەسەڵاتی یاسادانانی دەكەوێتە دەست.

هەر تایبەت بەو گۆڕانكاریە جەمیل تەریم ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری توركیا لە تویتێكدا هۆكاری ئەو بڕیارەی بۆ دابەزینی بەهای لیرەو نەبونی چارەسەر لە لایەن پارێزگاری بانكی مەركەزی گەڕانەوە

Back to top button