وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ماڵئاوایی له‌پۆسته‌كه‌ی كرد

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا بڕیاری دا هه‌نگاوه‌كانی ده‌رچوون له‌ یه‌كێـی ئه‌ورووپا خێراتر بكات, له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو دوو وه‌زیری حكومه‌تی به‌رتیانیا ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌, نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا تائكیدی كرده‌وه‌، بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی له‌كار كیشایه‌وه‌.

به‌گویره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، نووسینگه‌ی تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنی بڵاویكرده‌وه‌، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، “دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تێریزا مه‌ی، سه‌رۆكی وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسۆنی له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌. له‌ كاتێكی نزیكدا ناوی ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ له‌شوێنی جۆنسۆن ده‌ستبه‌كار ده‌بێت”.

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌ریتانیا ته‌نیا چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندی گه‌وره‌ به‌رپرس و وه‌زیره‌ باڵاكانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌، بۆ ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی ده‌رچوون له‌ چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
شه‌وی رابردووش دێیڤید دیڤیز، وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌.

Back to top button