كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان 50 هەزار كارمەند وەردەگرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ هه‌لبژاردنی داهاتووی كوردستان به‌ كۆتاهێنا, به‌ر پرسێكی كۆمسیۆنیش ده‌لێت جگه‌ له‌ ئاماده‌كاریه‌كانی دیكه‌, كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێویستی بە دامەزراندنی 50 هەزار كارمەندە بەشێوەی گرێبەست.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی و هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان, له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا رایگه‌یاند:” لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەر بنكەیەكی دەنگدانی تایبەت دوو هەزار دەنگدەر دادەنرێن لە كاتێكدا پێشتر دوو هەزار و 500 دەنگدەر بوون، بۆ هەر بنكەیەكی دەنگدانی گشتیش 2 هەزار و 500 دەنگدەر دادەنرێن.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد، كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێویستیان بە پەنجا هەزار كارمەندی گرێبەستە و لە رۆژانی داهاتوودا راگەیەندراو بۆ ئەو مەبەستە بڵاودەكەنەوە.

Back to top button