سەدر داواكارین بۆ پێكهێنانی هاوپهیمانێتی پهیوهندی لهگهڵ وڵاتانی دراوسێ بپچڕێنن
دوای ئهوهی سهدر وهك براوهی یهكهمی ههڵبژاردنهكان له ههولێ بهردهوامی پێكهێنانی هاوپهیمانێتیهكی زۆرینه دایه بۆ پێكهێنانی حكومهت ئهمڕۆسەرۆكی رەوتی سەدر داوای لە لایەنە سیاسیەكان كرد بۆ بەستنی هاوپەیمانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بپچڕێنن.
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی لە تویتێكیدا، داوای لە لایەنەكان كردووە دوربكەونەوە لە چاڵ هەڵكەندن بۆ یەكتری و دروستكردنی هاوپەیمانێتی تایەفەگەری و رەگەزپەرستی، ئامادەیی خۆشی نیشانداوە بۆ هەموو جۆرە هاریكاریەك “لە پێناو پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەك كە سنورەكانی حزبایەتی و تایەفەگەری و نەتەوەیی تێپەڕێنێت”.
موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە، هاووڵاتیانی عێراق بەردەوام بەدەست كەمی پێداویستییە سەرەكییەكانی وەكو كارەباو ئاوەوە دەناڵێنن، ئەگەر حكومەتێك نەتوانێت ئەو پێداویستییە سەرەتاییانە دابین بكات، با لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەوڵی دابینكردنیان بدات، لەبری ئەوەی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی پشتیان پێ ببەستێت.