واشنتۆن سزای نوێ به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كشایه‌وه بڕیاری سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند, ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری مالیزیدا سه‌پاند، كه سه‌ر به كۆمپانیای “ماهان”ـی فڕۆكه‌وانی ئێرانیه و له‌مالیزیا كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كات، كه پێشتر ئه‌و كۆمپانیایه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزادراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ئاماژه به‌وه كراوه، سزایان به‌سه‌ر كۆمپانیای “ماهان تریڤیل تۆریزم”ـی گه‌شتیاریدا سه‌پاندووه، كه له مامه‌ڵه‌كردنی نێوده‌وڵه‌تیدا كار به رێنماییه‌كانی كۆمپانیای “ماهان”ـی فڕۆكه‌وانی ئێرانی ده‌كات، به‌تایبه‌ت له مامه‌ڵه داراییه‌كاندا، كه پێشتر ئه‌و كۆمپانیایه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر “ماهان تریڤیل تۆریزم”ـدا سه‌پێندراون، بریتییه له سڕكردنی هه‌موو چالاكییه‌كانی له سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مه‌ریكا تێیدا خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه.
گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆمپانیای ماهان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كات، كه ئه‌و سوپایه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه به پشتیوانی تیرۆر ناسراوه. به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكاش، ئه‌و كۆمپانیایه فڕۆكه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چه‌كداران و شوێنكه‌وتووانی ئێران به‌كارده‌هێنێت.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، واشنتۆن سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران گه‌ڕاندۆته‌وه.