كۆمپانیای BMW به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

خواكوڕك

كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیو له‌مانگی 10ی ئه‌مساڵ ڤێرژنیكی نوییی ماتۆرسایكلی زیره‌ك كه‌ له‌ مێژووی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌ داهێنانی ماتۆرسایكل هاوشێوه‌ی نه‌ بووه‌، له‌ پیشانگای سانتا مۆنیكا له‌ كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا خسته‌ بازاڕه‌وه‌.

ئه‌م داهێنانه‌ی كۆمپانیاكه‌ سه‌رنجی دیزاینه‌ر و داهێنه‌رانی ماتۆرسایكڵ و هه‌وادارانی به‌لای خۆی راكێشا، هه‌موو لایه‌ك كۆك بوون كه‌ مه‌زنترین شورشی نویگه‌ریی ته‌كنه‌لوژییه‌ له‌ پشه‌سازی ماتۆرداسایكڵدا.

له‌گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م به‌هه‌مه‌ نوێه‌ی كۆمپانیای BMW بریتیه‌ له‌:

١/ توانای خۆڕاگرتنی باڵانسی خوی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر دوو تایه‌ پانه‌كه‌ی به‌بێ هاوكاری پیێه‌كانی مرۆڤ.

٢/ دۆستی ژینگه‌یه‌ و ده‌نگێكی كه‌متری لێوه‌ ده‌رده‌چێت به‌ به‌راورد له‌گه‌ل هاوشێوه‌كانی.

٣/ پێویست ناكات ماتۆرسوار هیچ جل و به‌رگیكی پاراستن له‌ به‌ر بكات چونگه‌ وا پرۆگرام و دیزاین كراوه‌ كه‌ توشی هیچ به‌ركه‌وتنێك نابێت.

٤/ توانای پرۆگرام كردنی هه‌یه‌ به‌ جۆرێك خوی شێوازی ڕیگاكان و مه‌ودا و دووری شوێنه‌كان تۆمار ده‌كات و له‌ كاتی ڕۆیشتنی دا به‌ ڕێره‌وی خویدا گوزه‌ر ده‌كات.

٤/ چاوێلكه‌ و جل و به‌رگ و ئیكسسوارتی تایبه‌تی بۆ دیزاین كراوه‌ و كه‌ به‌ خانه‌ی دیجیتاڵی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماتۆڕه‌كه‌دا پروگرام ده‌كرێت.

 

18f94eb76bea44fd46f680a81137650af088e9f7 14642596_1099218760113717_1918323695_n e040ab50298dde53eea9c22c772fb2adbdff7e0b 14686241_1099218750113718_915882407_n kjgkjjk

Back to top button