دواین زانیاری له‌ باره‌ی نوسراوه‌ ساخته‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نوسراوێك له‌ سۆشیاڵ میدابڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ رێككه‌وتننامه‌ی نێوان پارتی و چه‌ند هێزێكی دیكه‌ی عێراقیه‌, ئه‌مڕۆ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند نوسراوه‌كه‌ هی پارتی نیه‌و ساخته‌یه‌ له‌ به‌دوا داچوونێكی رۆژنامه‌وان (خواكوڕك) سه‌رچاوه‌ی ساخته‌ كاریه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.

به‌ پێی ئه‌و به‌دوا داچوونه‌ی له‌ كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی نوسراوه‌ ساخته‌كه‌و ئه‌و ده‌زگاو ئه‌كاون و په‌یجانه‌ی لێی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌, خواكوڕك بۆی ئاشكرا بوو, كه‌ باڵی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی نوسراوه‌كه‌یان ساخته‌ كردووه‌ به‌ مه‌به‌ست له‌ سۆشیاڵ میداو ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ لاهور جه‌نگی كڕیویه‌تی و له‌ دژی پارتی خراونه‌ته‌ گه‌ڕ.
هه‌روه‌ها له‌ به‌دوا داچوونه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی (خواكوڕك) ده‌كه‌وتووه‌ په‌یجه‌كانی سه‌ر به‌ باڵی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك و تویویته‌ر به‌ر له‌ هه‌موو په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی دیكه‌ له‌ سۆشیاڵ میدیا بڵاو یانكردۆته‌وه‌, ئه‌مه‌ش ده‌ر خه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ پێی وایه‌ ئه‌وا باڵی خیانه‌تكاری یه‌كێتی ئه‌م نوسراوه‌ی ساخته‌ كردووه‌ بۆ به‌ڵارێدا بردنی كۆمه‌ڵگای كوردی و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان.

شایه‌نی باسه‌ پێشتر ئاژانسی رۆیته‌ر بڵاوی كردبوویه‌وه‌ كه‌ ده‌زگا میدیایه‌كانی سنوری سلێمانی له‌ لایه‌ن لاهور جه‌نگیه‌وه‌ كڕدراون له‌ دژی پارتی خراونه‌ته‌ گه‌ڕ, وه‌ك بینرا له‌ نوسراوه‌ ساخته‌كه‌ له‌ زۆربه‌ی ئه‌و میدیایانه‌ بڵاو كرابویه‌وه‌ كه‌ ئاژانسه‌كه‌ ناوی بردوون

Back to top button