كریستیانۆ رۆناڵدۆ چهند كاتژمێرێكی تر ماڵئاوای دهكات.
یاریزانی پورتوگاڵی و یانهی ریال مهدریدی ئیسپانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ چهند كاتژمێرێكی ماوه له لایانهی ریال مهدرید بۆ ئهوهی به تهواووی ئهو یانهیه بهجێبهێڵێت.”
لهو بارهوه، (ئیدۆ ئەگێری) رۆژنامەنوسی زۆر نزیک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئاشکرای دەکات.” كه ئەمە ڕاستیە و رۆناڵدۆ لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە چەند کاتژمێرێکی زۆر کەمی ماوە لە یانەی ریاڵ مەدرید و ئەمڕۆ دەبێتە یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس.”
ئەگێری زیاتر دەڵێت.” هیچ پلانێک نیە بۆ پەشیمانبوونەوەی رۆناڵدۆ و ئەوەش زۆر قورس دەبێت ئایندە بهێنیتە بەرچاوی خۆت بە بێ رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەمە ڕاستییە و دەبێت قبوڵ بکرێت.
لە کۆتایدا دەڵێت منیش وەکوو رۆناڵدۆ هەمان هەستی ئەوم هەیەو یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی بە داواکاریەکانی رۆناڵدۆ رازی ببێت، هەموو کارێکی گونجاوی بۆ ئەو یاریزانە نەکرد،تا وا لە ئەو بکات لە تیپەکە بمێنێتەوە لە بەر ئەم هۆکارە رۆناڵدۆ یانەکەی جێهێشتووە.