پۆلیس و ئاسایشی: هه‌ولێر زیاتر له 52 جۆره چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێی ئامارێكی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا تیمه هاوبه‌شه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنیندا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر (52) چه‌كی نایاسایی له‌ناو ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیاندا و (45)كه‌س به‌هۆی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ناسایاسی ده‌ستگیر كراون.”
له‌و باره‌شه‌وه، به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات.” كه هه‌ركه‌سێك له شوێنیه گشتیه‌كان چه‌كی پێبێت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت .
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر زیاتر گوتی.” كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی نایاسایی به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له (50) پارچه چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه .
به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه.” كه هه‌ركه‌سێك له شوێنه گشتیه‌كان چه‌كی پێبێت و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت و بۆ هیچ كارمه‌ندێكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش نیه له‌دوای ته‌واو بوونی ده‌وامی فه‌رمی چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه ماڵ و شوێنه گشتیه‌كان، چونكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت و ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌مه دوا بڕیاره.”