باشترین رێگا بۆ خۆده‌ربازكردن له‌ كه‌مخوێنی چیه‌.؟

کەم خوێنی یەکێکە لەو حاڵەتانەی توشی زۆر کەس دەبێت و کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ و چالاکییە ڕۆژانەکانی دەبێت، پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراکیش ئاماژە بەوە دەکەن کە باشترین چارەسەر بۆ کەم خوێنی ڕێگای سروشتییە.”

پسپۆڕەکان باس لەوە دەکەن، خواردنی بڕێکی زۆری ئەو خۆراکانە کە ماددەی ئاسنیان تێدایە وەک سەوزە و پاقلەمەنییەکان و گۆشتی سور و جگەر، سودێکی زۆریان بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە کێشەی کەم خوێنیان ھەیە و تەندروستیان باشتر دەکات.

ئەمە جگە لەوەی زۆر خواردنەوەی چا و قاوە ڕێگری لە ھەڵمژینی ئاسن دەکەن لە خوێنەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێژەی خوێن دەبێت،بۆیە باشترە ڕۆژانە بڕی خواردنی چا و قاوە کەمبکرێتەوە، ھەروەھا گرنگییەکی زۆر بە سەرچاوە سروشتییەکانی ڤیتامین بدرێت بەتایبەت ئەو خۆراکانە بخورێت کە ڤیتامین  ١٢B و سییان زۆرە، وەک (ماسی و ھێلکە و میوە و مزرەمەنییەکان و کێوی و قۆخ).

1-هەستكردن بە ماندوێتی و بێهێزی بەشێوەیەكی بەردەوام .

2- ئەو كەسەی خوێنی كەمە توانای تەركیز كردن و ووردبونەوەی ئەو شتانەی كەمدەبێتەوە كە تەماشایان دەكات و شتەكان بە ڕونی نابینێت.

3-توانای بەرگەگرتنی كەش و هەوای ساردیان نیە ، بەهۆی ئەوەی  كانزای ئاسن لە جەستەیاندا كەمە .

4-هەناسە توندی و سەرئێشە یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكان و ئەمە كاتێك دەردەكەوێت كە مرۆڤ وەرزش بكات و زۆر بجوڵێت .

5-سڕ بوونی دەست و پێ نیشانەیەكی دیكەیە بۆ كەمخوێنی .

6-ئارەزووی خواردنی هەموو شتێك دەكەن جگە لە خواردن وەك كاغەز مۆم ، یان هەر شتێكی دیكە .

7-وشكبونەوە و ڕەقبوونی نینۆكەكان .

8-زۆربەی ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە بەردەوام خەمۆك و بێزارن .

9- توانای مێشكیان بۆ بیركەوتنەوەی بابەتەكان كەم دەبێتەوە  و بەشێكی كەم لەو كەسانەی كەمخوێنن توانای بینینی چاویشیان لاواز دەبێت.

10-بەشێك لەو منداڵانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە ئەمە لە ڕەفتار و هەڵسوكەوتیاندا دەردەكەوێت بەوەی زوو هەڵدەچن و توڕە دەبن و توانای مێشكیان بۆ وەرگرتنە وانەكانیان كەم دەبێتەوە .

Back to top button