چۆن كۆتایی به‌ پرخه‌ی خه‌و بهێنین و خۆمانی لێ رزگار بكه‌ین.؟

پرخه‌ی خه‌و یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و له‌كاتی خه‌وتندا هاوسه‌ره‌كانیان یان له‌كاتی گه‌شت و مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیاندا، له‌میانه‌ی خه‌وتندا هه‌موان بێزار ده‌كه‌ن و خه‌ویان لێ ده‌زرێنێنن.”

گەر لە کاتى خەوتندا پرخە دەکەیت و دەتەوێت بە شێوەیەکى سرووشتى لەم کێشەیە ڕزگارت بێت دەتوانیت سوود لەم خواردنەوانە وەربگریت بۆ چاره‌سه‌ری پێویست:-

1-گیراوەى هەنگوین: هەنگوین لەگەڵ ئاوى گەرمدا تێکەڵ بکە و لە بەیانیان و شەواندا بیخۆرەوە، هەوکردنى قوڕگ و کۆئەندامى هەناسە ناهێڵێت و دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى پرخە.

2-چا: بە شێوەیەکى سرووشتى پرخە ناهێڵێت باشترین کات بۆ خواردنەوەى بۆ ئەم مەبەستە 1-2 کاتژمێر پێش خەوتنە، بۆ زیادکردنى کاریگەرییەکەى دەتوانیت کەوچکێکى بچووک هەنگوینى تێبکەیت.

3-زەردەچەوە: زەردەچەوە بۆ چەند خوولەکێک بکوڵێنە و دواى پاڵاوتنى بیخۆرەوە، باشترین کات بۆ خواردنەوەى ئەم گیراوەیە دواى خواردنى کۆتا ژەمى ڕۆژەکەتە.

Back to top button