وهزارهتی دارایی ئهمڕۆ و سبهینێ مووچهی ئهم شوێنانه دابهشدهكات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان هەفتەی رابردوو خشتەیەکی نوێی موچەی بڵاوكردبووهوه کە بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت.”
بەپێی خشتەیەکی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێ شەممە 10ی7ی2018 مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت، هەروەها سبەی مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت.
لە خشتەکەی وەزارەتی داراییدا هەریەکه لە وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵاو خانەنشینانی تێدا نەبوو، بەڵام دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا داوای لەو خانەنیشنانە كرد كە لە ساڵی 1954 لە دایك بوون و لە ساڵی 2017 خانەنشین بوون ئەمڕۆ سێ شەممە سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.”
وەزارەتی دارایی له پێشتریش رایگەیاندبوو.” كه بۆ دابینكردنی مووچە پشت دەبەستێت بە دوو بڕە پارە كە بریتین لە 378ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ 317ملیار دینار كە بەغداد دەینێرێت.