نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا كۆده‌بنه‌وه‌.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە 10/7/2018، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی هێت تۆرێنتی لەشاری لاهای لەگەڵ (مارک رووتە) سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پێكبگه‌ن و باس له‌ چه‌ندین پرسی جیاواز بكه‌ن.”

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی وەزیرانی هۆڵەندا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌ ئەجێندای کۆبوونەوەکە ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مارک رووتە سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ندا كۆده‌بنه‌وه‌ و پرسی کۆچبەران و شەڕی دژی داعش و سەقامگیری ناوچەکە و زیادکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو حکومەت بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ تاوتوێ دەکەن.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،لە دوای سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە و ئامادەبوونی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی “رەجەب تەیب ئەردۆگان” دێت كه‌ وەک سەرۆکی تورکیا لە سیستمی نوێی حکومڕانی ئەو وڵاتە ده‌ستبه‌كاربوو.

Back to top button