پێكهاته‌ی فه‌رمی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا ئاشكرا كرا.

وا بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 09:00  هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکاو فەرەنسا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2018ی روسیا لە یاریگای کریستۆڤسکی لە شاری سانپترسبۆرگ رووبەڕووی یەکببنەوە.”

ئەم یاریگایە نزیکەی 70 هەزار هاندەر لە خۆ دەگرێت و  ناوبژیوانی ئۆرۆگوایی نیکۆلاس تاران یاریەکە بەڕێوە دەبات و له‌ باره‌ی یاریه‌كه‌ش پێگەی رەسمی فیفا پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنساو بەلجیکای بڵاوکردۆتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت بەمشێوەیە یاری بکەن.

پێکهاتەی بەلجیکا:
گۆڵپارێز: کۆرتوا
بەرگری:یان ڤێرتۆنگین،کۆمپانی،ڤێرمالین، ئەڵدیرفیریڵد.
ناوەند: ڤیتسڵ، دی برۆین، ناسر چادڵی،کاراسکۆ، ئیدن هازارد.
هێرشبەر: لۆکاکۆ.

پێکهاتەی فەرەنسا:
گۆڵپارێز: لۆرێس
بەرگری: لۆکاس هێرناندێز، ئۆمتیتی، ڤاران، بنیامین پاڤارد.
ناوەند: کانتی، پۆگبا، ماتیۆدی.
هێرشبەران؛ گریزمان، مباپی، جیرۆ.

Back to top button