هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی به‌ شێوه‌یه‌كی ناشه‌فافی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

له‌هه‌ڵبژاردنی‌ 12 ی ئایاری ئه‌مساڵ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی “رێكخراو” په‌نای بۆ ساخته‌كاریی برد و توانی له‌و رێیه‌وه‌ ده‌نگه‌كانی زیاد بكات ،به‌كورتیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پرۆسه‌یه‌كی‌ ساخته‌كاری‌ به‌ “سیتماتیك”كراوی‌ تێدا به‌كارهێنا،ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ یه‌كێتی‌ كردی‌ وه‌رچه‌رخان بو له‌ساخته‌كاری‌ سیستماتیككراو و ده‌ستبردن بۆ هه‌مو حه‌رامێكی‌ سیاسی‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی‌ وێنه‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كۆمه‌ڵگاولە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجەوە، تەنیا بۆ ٤٠ ھەزار دەنگ پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی ئەنجام دەدرێت.
 
دوێنێ دووشەمە ٩ی٧ی٢٠١٨ بەھۆی بوونی سکاڵای لایەنەکان لە سلێمانی، لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە چەند سندووقێکی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە دەستی پێ کرد، کە کۆی ژمارەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایە ١٨ کورسییە و وا بڕیارە چەند رۆژێک بخایەنێت.
 
بەپێی ئەنجامەکان، کۆی گشتیی ئەو دەنگانه‌ی لە سلێمانی درابوون بریتی بوو له‌ ٦٧٩ ھەزار و ٩٦٦ دەنگ ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بەدەستھێنانی ٢٨٧ ھەزار و ٤٤٢ دەنگ، ٨ کورسی و بزووتنەوەی گۆڕان، بە بەدەستھێنانی ١٥٦ ھەزار و ٩١٤ دەنگ، ٤ کورسی، نەوەی نوێ، بە بەدەستھێنانی ٦٤ ھەزار و ٣٨٩ دەنگ، ٢ کورسی، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بە بەدەستھێنانی ٥١ ھەزار و ٧٦٣ دەنگ، ١ کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبەدەستھێنانی ٤٨ ھەزار و ٨٢٠ دەنگ، ١ کورسی، ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، بە بەدەستھێنانی ٤٦ ھەزار و ٩٦٧ دەنگ، ١ کورسی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە بەدەستھێنانی ٣٠ ھەزار و ٢٩٧ دەنگ، ١ کورسیی بەدەست ھێنا، بەڵام ھەر پێش ڕاگەیاندنی ئەو ئەنجامانە، لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانی ئەنجامەکانی ئەو ھەڵبژاردنەیان رەت کردەوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بە تەزویر و ساختەکاری لەو ھەڵبژاردنە تۆمەتبار کرد.
 
لەسەر ئاستی عێراقیش ھەندێ لایەن پێیان وابوو ساختەکاری لە دەنگەکانیاندا کراوە، بەو ھۆیەوە حزبەکان لە پەرلەمانی عێراقەوە چەند بڕیارێکیان بۆ رەشکردنەوە و ھەژمارکردنەوەی تەواوی سندووقەکانی دەنگدان دەرکرد، بەڵام دادگای فیدڕاڵیی عێراق ھەندێ لە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق رەت کردەوە و ھەژمارکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنیشی بە دەست قبووڵ کرد.
 
دواتر لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، بڕیار درا تەنیا ئەو سندووقانە بژمێردرێنەوە کە تانە و سکاڵای لایەنەکانی بەسەرەوەیە، ئەوەش نیگەرانیی لایەنە ناڕازییەکانی ھەرێمی کوردستانی لێ کەوتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش ھاوھەڵوێستی ئەو لایەنانە، بەفەرمی رەزامەندیی خۆی لەسەر ھەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان نیشان دا.
 
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی ژووری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند:کە ئەوان وەکوو شەش لایەنە ناڕازییەکە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، داوایان کردووە سەرجەم دەنگەکان بە دەست بژمێردرێنەوە، ئەوەی ئێستا دەکرێت ژماردنەوەی دەستییە تەنیا بۆ ٤٠ ھەزار دەنگ، کە ئەوەش پێشبینیی ئەوەی لێ ناکرێت ھیچ گۆڕانکارییەک لە کورسیی لایەنەکاندا ڕوو بدات، مەگەر خۆیان بیانەوێ ئەوە بکەن.
 
ئه‌ندامه‌كه‌ی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران گوتیشی: “ئێمە ئێستا ھیچ چاودێرێکمان لەسەر جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست نییە، ھەموومان بەجێمان ھێشت، ئەو زانیارییەی کە ھەمانبێت پڕۆسەکە زۆر ناشەفافە، چونکە ھیچ چاودێرێکی لایەنە سیاسییەکان ناتوانن ئەوراقەکانی ناو سندووقەکان ببینن و بەراوردی بکەن بە ئەنجامی ئەلکترۆنییەکە، ناتوانن بارکۆد و ژمارەی سەر قفڵەکان و تەسەسولی کارتی ناو سندووقەکان سەیر بکەن، کەوابێت پرۆسەکە ناڕوونە و پێمان وانییە گۆڕانکاریی ئەوتۆ ڕوو بدات”.
 
ھاوکات، ئەبوبەکر ھەڵەدنی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: بەو ھەژمارکردنەوەیەی ئێستا ھیچ گۆڕانێک لە کورسیی لایەنەکان لە سلێمانی روو نادات، چونکە ھاوشێوەی ئەو ھەژمارکردنەوەیەیە کە لە پارێزگای کەرکووک و ئەوانی دیکە دەکرێت، گوتیشی: “سەرجەم سکاڵاکان وەڵام نەدراوەتەوە و ھەر لەسەر ئەوەش بایکۆتی چاودێریکردنی ئەو پرۆسەیەمان کردووە، چونکە ئێمە لەگەڵ ئەوەد بووین ھەموو دەنگەکان بە دەست بژمێردرێنەوە”.
 
لای خۆشیانەوە، فاروق عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی، رایگەیاند: ئەوان تەنیا گومانیان نییە لەوەی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانیدا کراوە، بەڵکوو یەقینن لەوەی کە کراوە، گوتی: “خۆم و ٤١ کەسی ئەندام و کادیر و لایەنگری کۆمەڵ لە بنکەیەک دەنگمان دا، کە کچەکەی خۆم چاودێری بنکەکە بوو، ئاگەداری دەنگدانەکە بوو، بەڵام دواتر تەنیا ١١ دەنگ لەو بنکەیە بۆ کۆمەڵی ئیسلامی ھات”.
 
هه‌ردوێنێ رزگار ئەژی گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە پارێزگای سلێمانی، جەختی لەسەر ناشەفافبوونی پڕۆسەکە کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، کە رێگا نادرێ ـچاودێریی لایەنەکان ژمارەی قوفڵی سەر سندوقەکان ببینن، تا دڵنیا بن لەوەی ئەو سندووقە بڕیاری دووبارە ژماردنەوەی بە دەست، دراوە.
 
ڕژگار ئه‌ژی گۆران گوتیشی: “ئێمەش لە چاودێریکردنی پرۆسەکە کشاوینەتەوە، چونکە ناعەدالەتیی زۆری تێدایە”
 
Back to top button