باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یه‌كێتی به‌نیازی كوده‌تان به‌سه‌ر باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ دا
ئەنجامدانی کۆنگرە، خواستی زۆرینەی کادیری و لایەنگرانی یەکێتیە، ئەوان دەڵێن تەنھا کۆنگرە دەتوانێت جارێکی دیکە یەکێتی نوێ بکاتەوە،زۆرینەی سەرکردایەتیی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان حزبەکەیان پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەکەی ئەنجام بدات، بەڵام باڵی کۆسرەت رەسووڵ لەگەڵ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ئیتفاقییە و گومانی ھەیە کە ئەنجامدانی کۆنگرەکە پیلانڕێژی بێت لە دژی ئەوان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتی لە ماڵی کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر کۆبوونەتەوە،لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاریان داوە ئەگەر کۆنگرەی یەکێتی پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەوە پێویستە کۆنگرەیەکی ئیتفاقی بێت و پێش ئەنجامدانی ژمارەی سەرکردایەتی و کەسەکان ڕێککەوتنیان لەنێوان باڵەکانی یەکێتی بۆ بکرێت، لەگەڵ پێدانی دەرفەت بە ھەندێ کەسی دیکە کە بگەن بە سەرکردایەتیی یەکێتی.
به پێی زانیارییه‌كان ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پڕکردنەوەی شوێنی ھەریەکە لە (نەجمەدین کەریم- ئازاد جوندیانی- بەرھەم ساڵح) لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتییش کراوە، کە بە ھۆکاری جیاواز لە یەکێتی دوور کەوتوونەتەوەوئەو باڵەی یەکێتی لەگەڵ ئەوەدا بوون شوێنەکانیان پێش ئەنجامدانی کۆنگرە بە کەسانێک پڕ بکرێتەوە و رێککەوتنیان لەبارەوە بکرێت، لە کۆنگرەکەدا تەنیا شەرعییەتیان پێ بدرێ کە بەپێی پەیڕەوی یەکێتی تەنیا کۆنگرە دەسەڵاتی پڕکردنەوەی ئەو پۆستە باڵایانەی ناو یەکێتی ھەیە.
لەلایەکی تره‌وه سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبه‌ت به ” خواكوڕك” ئاماژەی بەوە دا کە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی دەیەوێ لە ڕێگەی کۆنفرانسەکان و کۆنگرەوە باڵی کۆسرەت ڕەسوڵ و تێکۆشەرانی یەکێتی لاواز بکات.
بەپێی زانیارییەکان، ئێستا ئەو باڵەی یەکێتی لە ھەوڵی ڕازیکردنی فەرماندەکانی پێشمەرگەی یەکێتی و ئەو سەرکردانەیە کە نزیکن لە کۆسرەت رەسووڵەوە، تا ڕازییان بکات بە مانەوەیان لە سەرکردایەتیی یەکێتی و ئەنجامدانی کۆنگرە، لەوەشدا درک بە نزیکبوونەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی یەکێتی لە باڵی دەستڕۆیشتوو دەکرێت، کە پێشتر لە کۆسرەت ڕەسووڵەوە نزیک بوو.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، گرووپی ١٦ ئۆکتۆبەر دەیانەوێ کۆنگرە بکەن بە شوێنی یەکلاکەرەوەی حساباتی خۆیان، ھەر بۆیەش باڵی کۆسرەت رەسووڵ لەگەڵ ئەوەدایە بەر لە کۆنگرە چەند پرسێک چ لە پەیڕەوی یەکێتی و پۆستەکانی سەرکردایەتی ڕێککەوتنیان لەبارەوە بکرێت.
ناکۆکییە کەسییەکانیش لە ناوخۆی یەکێتی کاریگەریی لەسەر دۆخی یەکێتی داناوە، تەنانەت لەناو ماڵباتی تاڵەبانی کێشەی ئەوە ھەیە کە کێ بکرێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کێ بڕیاردەری یەکێتی بێت، جگە لەوەش لە دەرەوەی ماڵباتی تاڵەبانی ڕێزلێنان لە ھەندێ لە پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی لەلایەن مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، نیگەرانیی مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەی لێ کەوتووەتەوە، کە ھەر یەک لە باڵی دەستڕۆیشتوو و مەلا بەختیار گومانی لێ دەکەن کە کار بۆ بەرھەم ساڵح لەناو یەکێتیدا بکات و بیەوێ پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆنگرەی یەکێتی، ژمارەیەک لە کادیر و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی لەگەڵ خۆیدا بەرێتە ھاوپەیمانییەکەی (بەرھەم ساڵح)ەوە.
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئێستا گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رقاڵی كوده‌تایه‌كن له‌ناو یه‌كێتیدا و له رێگه‌ی به‌ستنی پلینۆم یان كۆنگره‌یه‌كه‌وه كه بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ده‌یانه‌وێت سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه‌یان درووست بكه‌ن و به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌ربكه‌ن