غالب محه‌مه‌د: یه‌كێتی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی دزیوه‌

پاش ئەوەی میدیاکانی نزیک لە یەکێتی پارێزگای سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری تۆمه‌تبار كرد كه‌ بیده‌نگه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌نزینخانه‌یه‌ك كه‌ گۆران خاوه‌نداریه‌تی
ده‌كات و بووه‌تە هۆکاری پیسبوونی ئاوی سەرچنار، غالب محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی،ڕایگەیاند: “ئەو بەنزینخانەیە کە گومانی پیسبوونی ئاوی سەرچناری لێ دەکرێ، ھیچ پەیوەندییەکی بە هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە نییە، چونکە ئەو بەنزینخانەیە کۆنە و ساڵی ٢٠١٦ مۆڵەتی پێدراوە، هەروەها ١٢ بەڕێوبەر بە قایمقامی یەکێتییەوە مۆڵەتیان بەو بانزینخانەیە داوە، بۆیە ئەگەر ئەو ١٢ بەڕێوەبەرەی واژۆیان لەسەر ئەو بانزینخانەیە کردووە، سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانن، ئەوا ئێمە لێی بەرپرسیارین، بەڵام ھەموو ئەو کەسانەی کە واژۆیان کردووە، سەر بە یەکێتی بوون“.
 
غالب محه‌مه‌د ده‌لێت: ”یەکێتی سەروەت و سامانی خەڵکی دزیوە و بانزینخانە نەماوە لە سلێمانیدا کە یەکێتی شەریکی نەبێت ، ئیدارەی گشتیی یەکێتی زیاتر لە ١٢%ی زەوی سلێمانی بە نایاسایی داگیر کردووە، بۆیە ئەو تۆمەتانە ھیچ ڕاست نییە و ھەمووی درووست کراوە“.
 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران گوتیشی : “ئەو کەسانەی ناو یەکێتی کە تۆمەتی لەو شێوەیە بۆ پارێزگاری سلێمانی دروست دەکەن، باشترە بەڵگەکانیان بخەنە ڕوو بۆ ئەوەی ئێمەش بزانین ئایا دکتۆر ھەڤاڵ چی کردووە، کە ئەو کەسانە بەو شێوەیە قسەی لەسەر دەکەن، بەڵام دکتۆر ھەڤاڵ بەھیچ شێوەیەک مۆڵەتی نەداوە بە ھیچ بانزینخانەیەک، بێگومان ئەو بانزینخانەیەش لە پێش دکتۆر ھەڤاڵ مۆڵەتی پێدراوە“.
Back to top button