هوشیار عهبدوڵا: دهرئهنجامی ههژماركردنهوهی دهنگهكان گۆران به پێش یهكێتی دهكهوێت
هۆشیار عەبدوڵڵا ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی گۆران لە بەیاننامەیەکدا، کە میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکەکەیان بڵاو کردووەتەوە، رایدەگەیەنێت، لەمیانی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست لە پارێزگای سلێمانی، بە بەڵگەوە بوونی ساختەکاری لە هەڵبژاردن سەلمێندرا.
ئهو ئهندامهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕاشیگهیاندووه” لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ چەند سندووقێکی دەنگدان لە سلێمانی، ”گۆڕان بە جیاوازییەکی گەورە بە پێش یەکێتی و حزبەکانی دیکەی سلێمانی کەوتووە“.
هۆشیار عهبدوڵا دهشڵێت:” پیویستە هەموو سندووقەکانی دەنگدان لە سلێمانی بژمێردرێنەوە نەک بەشێکیان، چونکە ”ساختەکارییەکی زۆر کراوە و ئەوەش وێنەیەکی ناشیرینی هەڵبژاردنی عێراق نیشانی جیهان دەدات“.
رۆژی دووشەممە 9ی7ی2018، پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست لە چەند سندووقێکی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێ کرد،سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتییە هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئسیلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کورستان بەهۆی رێگە نەدان بە چوونە ژوورەوەی چاودێرانیان لەلایەن لیژنەی دادوەری بۆ ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیان کرد