سایتی ئه‌لمۆنیته‌ر: به‌هۆی وه‌رگرتنی ٢٥٠ هه‌زار دۆلار له‌ یه‌كێتی شه‌فافیه‌تی دارایی گۆران ده‌خرێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

بزوتنەوەی گۆڕان لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوە نەوەک ببێت بە مەرجەعێک بۆ پرس و ڕاپێکردن ، لە ساڵی 2009، بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی خۆی وەک پارتێکی نوێی سیاسی کە دژی گەندەڵی و حکوومی بنەماڵەیە ناساند، بەڵام ئەوەی ئێستا لەو بزووتنەوەیە دەبیندرێت رەنگە تەواو پێچەوانەی ئەو ئامانجانە بێت کە نەوشیروان مستەفای دامەزرێنەری كردنییه‌ پاساو و لە یەکێتی جیا بویەوە.
 
سایتی ئەلمۆنیتەر،له‌ ڕاپۆرتێكیدا باس له‌ قۆرخكاری كوره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ ناو گۆراندا كه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی گۆرانخوازان، به‌رپرسێكی بالای گۆران كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ ئەلمۆنیتەرڕاگه‌یاندووه‌”گۆڕان بۆتە دیلی کوڕەکانی نەوشیروان موستەفا، ئێستا ئەوان دارایی گۆڕانیان کۆنتڕۆڵکردووەو زۆر بە ئاسانی دەتوانن ئێمە دەربکەن لە گردەکە چونکە هەموو شت لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان دایە”.
 
به‌رده‌وامبوونی ناكۆكییه‌كان کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان، ئەو بەرپرسەی گۆڕان سەبارەت بە پۆلینكردنی پارتی و یەکێتی لە بزووتنەوەی گۆڕان بە ئەلمۆنیتەری گووتوە: “لە راستیدا ئەوەی ئەمان کردوویانە خراپترە، چونکە مانەوەی گۆڕان ئێستا بەندە بە گردەکە، کارگەی چیمەنتۆ و سەرچاوە داراییەکانی دیکەی گۆڕان”.
 
هەر بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەلمۆنیتەر، گۆڕان بڕی ٢٥٠هەزار دۆلاری لە یەکێتی بەرامبەر بە بەدیهێنانی رێککەوتنامەی نێوان یەکێتی و گۆڕان لە ساڵی ٢٠١٦ وەرگرتووە و بەردەوامیشە لە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە، ئەمەش شەفافیەتی دارایی ئەو بزووتنەوەیە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
 
ناکۆکی کەوتۆتە نێو ماڵێ گۆڕان و ئەگەر چارەسەر نەکرێت رەنگە کێشەی گەورە بۆ بزووتنەوەکە دروستببێت، یان وەک کتێبەکەی نەوشیروان موستەفا،” پەنجەکان یەکتر ئەشکێنن”، گۆڕان لەناوخۆیدا، خۆی بشکێنێت.
Back to top button